ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی دۆڕاڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ئالۆمینیۆمی له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاده‌ست كردنی ئه‌و شیركه‌ته به به‌شی خسووسی درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه دا.
به‌وته‌ی كرێكاران، ڕاده‌ستكردنی ئه‌و شیركه‌ته به به‌شی خسووسی ته‌نیا ئه‌بێته هۆی بێكاری كرێكاران و داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه و خوازیاری ڕاگرتنی ڕه‌وه‌ندی ڕاده‌ست كردنی كارخانه به به‌شی خسووسی بوون. شیركه‌ی دۆڕاڵ ساڵی ١٣٤٤ی هه‌تاوی دامه‌زراوه و بووته هۆی دامه‌زراندنی ٥٠٠ كرێكار به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و سازكردنی هه‌لی كار بۆ ٦٠٠ كه‌سی دیكه. شایانی باسه كه ئه‌و شیركه‌ته سه‌ر به كۆمه‌ڵه شیركه‌ته‌كانی ناسراو به “شه‌ستا”یه و به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ره‌و داخران و مایه‌پووچ بوون ئه‌چێت.