ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شیركه‌تی لووله‌سازی ماهشههر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی لووله‌سازی به‌نده‌ری ماهشههر له ڕێكه‌وتی ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ دا ١٢٤ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد و پێشتریش چه‌ندین كرێكاری له ساڵی ڕابردوو له سه‌ركار ده‌ركردبوو. كرێكارانی ناڕازی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه و زۆربه‌یان كرێكارانی بوومی ناوچه‌كه‌ن كه له‌ئاست بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ناڕازین و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.