ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له ماشین‌سازی ئه‌راك بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت حه‌قی بیمه‌كانی له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كردووه، به‌ڵام حه‌قی بیمه‌كانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. نه‌دانی حه‌قی بیمه ده‌یان كێشه‌ی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه و چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.