ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بوون.