ماوه‌ی سێ ڕۆژه كرێكاران و چینی هه‌ژاری ئێسپانیا دژ به گرانی كرێ خانوو خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هێشتا ده‌وڵه‌ت وڵامی داخوازییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، هه‌زاران كرێكار و كارمه‌ند بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری مادرید و خوزیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ خانوو و به‌های مه‌سكه‌ن بوون. شایانی باسه كه كرێكاران هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كات، گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌و وڵاته به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.