ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه و خه‌ڵكی نێو نه‌خۆشخانه‌ش پشتیوانیان لێ كردن.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران خوازیای گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. ڕۆژی دووشه‌ممه خه‌ڵكی نێو نه‌خۆشخانه‌ی میلادیش په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمان بوون و دژبه حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه.