کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی قوتابیان و خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆکان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیان و خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆکان له‌ چه‌ند شاری ئێران دژبه‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی مازه‌نده‌ران وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له‌ نێو حه‌وشه‌ وده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، خوێندكارانی زانكۆی گیلان له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمینه‌ ڕووسه‌ری، نه‌ تووسه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رزكرده‌وه‌، خوێندكارانی خواجه نه‌سیر دروشمیهه‌ر ته‌قه‌یان كرد و كوشتیان، ئێڤینیان سووتانوقسه‌ی حه‌قمان كرد به‌ڵام وڵاممان به‌ قیشه‌ك درایه‌وه‌یان وته‌وه‌، خوێندكارانی زانكۆكانی به‌هه‌شتی و عه‌لامه‌ ته‌باته‌بایی مانیان گرت و دروشمه‌كانیتوپ، تانك،موسه‌لسه‌ل، چیتر كاریگه‌ر نییه‌، به‌ دایكم بڵێن ئیدی كچی نییه‌،عاڵفی هه‌رزه‌ تۆی، ژنی ئازاده‌ منمومیوانی بكوژمان ناوێت، عاڵفی هه‌رزەمان ناوێتیان به‌رزكرده‌وه‌، له‌زانكۆی خواڕه‌زمی خوێندكاران زه‌رفی خۆراكه‌كانیان هاورده‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ نێو حه‌وشه‌ی زانكۆ کچ و کوڕ بە تێکەڵ نهاریان خوارد، له‌ زانكۆی هونه‌ری تاران كچان و كوڕان ده‌ستیان گرت و سروودی ئازادیان خوێنده‌وه‌، هه‌روه‌ها قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ له‌ تاران له‌چكه‌كانیان فڕێ دا و هاواریان كردسیگناڵ لێ مه‌ده‌ن دروشمه‌كان بڵێنه‌وه‌، له‌ زانكۆی شیراز خوێندكاران مانی بێده‌نگیان گرت و به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردن و ١٢ خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “بێهنیا جانبازوئایناز فوولادوه‌ند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز دروشمیبه‌سیجی بێ ڕیشه‌، ئێره‌ خۆ شه‌ریف نییه‌یان وته‌وه‌ و قوتابیانی شاری سنه‌ به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمیژن،ژیان، ئازادییان وته‌وه‌.