ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه له شاری قوروه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه و خوێندكارانی زانكۆكانی عیلم و فه‌رهه‌نگ، هونه‌ری ته‌ورێز، چه‌مرانی شیراز، هونه‌ری تاران و زانستی پزیشكی بۆجنۆرد به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی زانكۆ و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.