ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ده‌رچووانی زانكۆی پزیشكی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سۆران بۆ جارێكی دیكه دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باشووری كوردستان، ده‌رچووانی زانكۆی زانیاری پزیشكی هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌ی خۆبه‌خش یان قه‌راردادی له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كار ده‌كه‌ن، خوازیاری دامه‌زرانی فه‌رمین و تا ئێستا چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده حكوومیه‌كان خۆپێشاندانیان كردووه. ڕۆژی شه‌ممه ناڕازیان ده‌ستیان له كار كێشا و له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری دیاریكردنی كات بۆ دامه‌زرانی فه‌رمی و چاكسازی له سیسته‌می ڕیزبه‌ندی شیفته‌كان بوون.