ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خرمانان، دانیشتووانی گوندی “تۆرۆق ڕوود”ی سه‌ر به شارستانی نه‌ته‌نز بۆ جارێكی دیكه دژبه كار و چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن له نزیك زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
دانیشتووانی گوندی “تۆرۆق ڕوود”ی سه‌ر به شاری نه‌ته‌نز دوای ئاگاداربوونەوەیان لە دەركردنی بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە دەرهێنانی كانزای بەرد لە ناوچەیەك بە دووری ١٠٠ میتر لە ماڵ و زەوییە كشتوكاڵییەكانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن بوون. ساڵانێكە مافیاكانی حكوومەت بەشێوەیەكی نایاسایی سەرچاوە سروشتی و كانزاكانی ئەو ناوچەیە بەتاڵان دەبەن و ژینگەیان تێكداوە، ئەمە بووەتە هۆی وشكبوونی دارەكان و خۆڵبارین، جیا لەوە تەقینەوەی كانەكان و هەڵكەندنی چاڵەكان بووەتە هۆی كەم ئاوی و خەڵكەكە ڕووبەڕووی بێئاوی سه‌خت بوونەتەوە.
