ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی چه‌ند شاری ئێران به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی “تیزهووشان“ی قه‌زوین له ناوه‌ندی ئه‌و مه‌ده‌ره‌سه‌یه كۆبوونه‌وه و دروشمی “خوێندكاری زانكۆی زنیدانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خۆێندكارانی كچی مه‌دره‌سه‌ی “ساڵحیه“ی ئیسلامشار له نێو كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره دروشمی “ژن،ژیانن ئازادی“یان وته‌وه، خوێندكارانی كچ له ئه‌راك به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمیان وته‌وه و له قه‌لعه حه‌سه‌ن خانی تاران خوێندكاران ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خوێندكارانی كچ له سنه دروشمی “توپ، تانكن فشفشه، ئاخوند ئه‌بێ ون بێت“یان وته‌وه و خوێندكارانی كچ له مه‌ریوان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان به‌رزكرده‌وه.