ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران خوێندكار له چه‌ند شاری سربستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یان ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرد.
ماوه‌ی زیاتر له دوو حه‌فته‌یه كه خوێندكارانی سربستان دژ به گه‌نده‌ڵی حكوومه‌ت بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان درووست كردووه و به‌رده‌وام له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته پاش گیانلده‌ستدانی چه‌ند كه‌س به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی وێستگه‌یه‌كی قه‌تار ده‌ستی پێكرد و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ند. پاش زیاتر له دوو حه‌فته له خۆپێشاندان، سه‌رۆك وه‌زیرانی سربستان ده‌ستی له كار كێشاوه، به‌ڵام خوێندكاران ڕازی نه‌بوون و داوای هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خت و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی هه‌موو وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.