ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی چه‌ند زانكۆی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵك و سه‌پاندنی ئێعدام به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا، كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كچی زانكۆی فه‌ننی سنه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رزكرده‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و خوێندكارانیش ئاڵای كۆماری ئیسلامیان سووتاند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكاران له زانكۆكانی به‌هه‌شتی، عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی و عیلم و فه‌رهه‌نگ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی بوون، هه‌روه‌ها بنكه‌ی به‌سیجی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه سووتێندرا.