ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆ له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، به‌هه‌شتی و زانكۆی حه‌كیمی سه‌بزه‌واری له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌علیقی به‌شێك له خوێندكاران و بڕینی گاز و ئێعدامی به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی فێرده‌وسی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌علیقی ٩٠ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆی تاران شه‌وانه له خابگاكاندا كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كانی ده‌ورووبه‌ری زانكۆش له‌گه‌ڵ خوێندكاران دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “هه‌ژاری، گرانی و گه‌نده‌ڵی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی”یان به‌رز كرده‌وه، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دژبه ئێعدامی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی” چالاكیان ئه‌نجام دا و خوێندكارانی زانكۆی حه‌كیمی سه‌بزه‌واری له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی له ناكاوی گاز و داخرانی زانكۆ كۆبوونه‌وه.