ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری ته‌ورێز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست بێ ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی باغمیشه، وه‌نه‌ك و وه‌لی پوور ماوه‌ی یه‌ك مانگه به‌رده‌وام قه‌تع ده‌بێت و ده‌یان كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه. پێشتریش بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌ی باغمیشه دژبه نه‌بوونی ئاو خۆپێشاندانیان كردبوو به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ ئه‌ده‌ن.