ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بازاڕیان و خاوه‌ن لنجه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه و لنگه بۆ ٢٣هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان و خاوه‌ن لنجه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه و لنگه ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌رخیس نه‌كردنی ئه‌و كهلووپهلانهی هاورده‌یان كردووه، دووكانه‌كانیان داخستووه و هه‌ر جار و له‌به‌رده‌م ناوه‌ندێكی حكوومه‌تی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. خاوه‌ن لنجهكان هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا بوون و ڕایانگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بخاته مه‌ترسیه‌وه.