دواى هێرشەكانی ڕووسیه بۆ سەر ئۆکراین، هاووڵاتیانى ئۆکراینی نیشته‌جێ لە هەرێمى کوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بۆ جارێكی تر له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئۆكراینییه‌كانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئاشتیخوازی دژ به شه‌ڕ، لەبەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونه‌ته‌وه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌سیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووان داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە فشار بۆ سەر ڕوسیە بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دەستدرێژییەکانی بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراین ڕابگرێت.