ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه، پیرانشار، شنۆ و دیوانده‌ره و سه‌قز و مه‌ریوان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی بره‌ده‌وام له مانگرتنی گشتی دا بوون و ئێواره‌ش خه‌ڵكی سنه، كرماشان، سه‌قز و مه‌ریوان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژوانه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی بوێری مه‌ریوان بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و شه‌وی ڕابردوو سێ لاوی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان “موختار ئه‌حمه‌دی“یه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا ته‌نانه‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به توندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه، له شاری سنه ناوچه‌ی نایسه‌ر به ته‌واوی له‌كونتڕۆڵی لاوانی ئه‌و شاره‌دایه و له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ش خه‌ڵكی قاره‌مانی سنه شه‌قامه‌كانیان به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆۆر” داخستووه، خه‌ڵكی خۆڕاگری كرماشان دوو شه‌وه كه هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان ماندوو كردووه و به‌رده‌وام له خۆپێشاندانن، له شاری سه‌قز لاوانی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیپێكردووه.