شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆڕه‌پانی به‌رخۆدان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی بوێری سه‌قز و سنه له كۆمه‌ڵێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به دروشمی مه‌گ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركران، هه‌روه‌ها له شاری ڕه‌به‌ت و سه‌رده‌شت وێرای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به تایبه‌ت له شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت ١٧ كه‌س بریندار و ٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران، له شاری بانه‌شه‌وه هه‌واڵه‌كان باس له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن و له شاری بۆكانیش لاوانی بوێڕی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و دروشمی مه‌رگ بۆ خامنه‌یی یان به‌رز كرده‌وه، له شاری ورمێ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داخرا و به سه‌نگه‌ربه‌ندی ڕێگری له هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیم كرا.