شه‌وی هه‌ینی 1ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ڕه‌كی شه‌ریف ئاوا و شه‌قامی شه‌شه‌می به‌همن قه‌ره‌باڵغ بووه و خه‌ڵكی ناڕازی سه‌نگه‌ریان به‌ستووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك بده‌ن، له شاری مهاباد چوار ڕێیانی ئیستقلال لاوانی بوێری ئه‌و شاره ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له شاری بۆكانیش شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له نێو شه‌قامه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه و به‌كرێگیراوانی ڕژیم ته‌قه له‌ماڵی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، له شاری پیرانشار و شنۆ ناڕازیان بۆ جارێكی دیكه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشم ده‌ڵێنه‌وه، به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، شه‌ڕێكی قورس له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان له شاری شنۆ ڕوویداوه و شاره‌كه له ژێر كونتڕۆڵی خه‌ڵكدا بووه و پاسگای سپای پاسدارانیان ته‌قاندۆته‌وه و ڕێگای نێوان ئه‌و شاره بۆ ورمێ‌یان داخستووه و سپای پاسداران له ده‌ره‌وی شار هه‌وڵی كۆكردنه‌وی هێزه‌كانی ئه‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری شنۆ.