ڕۆژی سێشه‌ممه 12ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سه‌قز، سنه، دیوانده‌ره، تاران، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، خه‌ڵكی ناڕازی بۆ ١٩مین ڕۆژی به‌ده‌وام دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلای ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری سنه خۆپێشاندان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه، له شاری دیوانده‌ره‌ش لاوانی بوێری ئه‌و شاره ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و چه‌ندین كه‌سیان به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون وپاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ درا، له‌شاری سه‌قزیش به هه‌مان شێوه ته‌قه له خه‌ڵك كرا و چه‌ند كه‌س برینداربوون، له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و كه‌ره‌ج خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، خه‌ڵكی تاران له شه‌قامه‌كانی وه‌لیعه‌سر و شه‌ریعه‌تی سه‌نگه‌ربه‌ندیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.