کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران 3

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، سنه‌، سه‌قز، كرمان، به‌نده‌ر عه‌باس، بۆكان، ئابادان، لاهیجان، سه‌راوان، دزفوول، ئه‌رده‌بیل، گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، بۆجنۆرد و زاهیدان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری ئه‌هواز له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ دژبه‌ سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌شاری مه‌شهه‌دیش لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌ شه‌قامه‌كان داخست و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی سه‌قز و سنه‌ش خه‌ڵكی خۆڕاگری ئه‌و شارانه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌شاری كرمان لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ دروشمیژن، ژیان، ئازادیومه‌رگ بۆ دیكتاتۆرشه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان هه‌ژاند و خه‌ڵكی ئازای زاهیدان پاش نوێژی هه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس بۆ سه‌ر كچێكی منداڵ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و شه‌ڕ و پێپكدادان ده‌ستیپێكرد، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیان به‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ دایه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٦ كه‌س كوژراو و برینداربوون، به‌ پێی دوایین زانیاری خه‌ڵكی به‌لووچ به‌ چه‌ك ڕووبه‌رووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه‌ و كه‌ڵانته‌ری شیراباد و چه‌ند ناوه‌ندی حكوومی و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانیان ئاگرداوه‌ و شه‌قامه‌كانی ئێستا له‌ كونتڕۆڵی لاوانی به‌لووچ دایه‌، ڕژیمی دڕنده‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی به‌لووچ هێلی كۆپته‌ری به‌كار هێناوه‌ و به‌ چه‌كی قورس ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كات، تا ئه‌م كاته ناسنامه‌ی چوار كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووان ئاشكرا بووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌: “مه‌حموود به‌راهوویی،ئه‌مینوڕافێع نارووییوجه‌لیل ڕه‌خشانی، دوایین زانیارییه‌كان باس له‌ كوژرانی فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان و برینداربوونی قازی له‌قی ٢ی دادگای ئینقلابی سه‌راوان و چه‌ند پاسداری دیكه‌ ده‌كه‌ن.