کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران 2 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بۆ ١٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ڕه‌شت، سنه،‌ كه‌ره‌ج، قوم و تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی بوێری شاری مه‌شهه‌د بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانیژن،ژیان، ئازادیومه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ شاری سنه‌ی قاره‌مان خه‌ڵكی ئازای ئه‌و شاره‌ بۆ ١٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ شاره‌كانی كه‌ره‌ج و ڕه‌شتیش خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی قوم و تاران لاوانی شۆڕشگێڕ شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و له‌شاری تاران چه‌ند بنكه‌ی بسیجی ڕژیم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ سووتێندرا.