شه‌وی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی بوێری ئێران له شاره‌كانی سنه، كرماشان، هه‌مه‌دان، یه‌زد و چابه‌هار و تاران بۆ ١٢مین شه‌وی به‌رده‌وام دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“یان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شاری سنه خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌ته‌وه و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ده‌ڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌شاری كرماشان ڕێپێوانێكی گه‌وره دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له‌شاری هه‌مه‌دانیش خۆپێشانده‌ران بۆ جارێكی دیكه له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌ریعه‌تی، ئێكباتان، بلوار كه‌شاوه‌رز و “وه‌لیعه‌سر” تارانییه بوێره‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و كه‌وتنه به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی سه‌ركوتگه‌ران و به‌ساڵاچوویه‌ك فیشه‌كی به‌ركه‌وت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باری ته‌ندرووستییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی چابه‌هار بوێرانه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شه‌ڕێكی قورس له نێوان خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه و كۆمه‌ڵێك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتیندارون، له شاری یه‌زدیش خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه به دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” ڕژنه سه‌ر شه‌قام.