شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران له چه‌ند شار دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدامه‌كان و ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی تاران پاش ئێعدامی “موحسین شكاری” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له شه‌قامی سه‌تارخان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاری نكای مازه‌نده‌ران لاوانی شۆڕشگێڕ دادگوسته‌ری ئه‌و شاره‌یان ئاگر دا و له یه‌زد كۆمیته‌ی ئیمدادی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه سووتێندرا، له شاری سنه و سه‌قز لاوانی بوێر له ناڕه‌زایه‌تی به گیانبه‌ختكردنی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه عه‌لی خامنه‌یی و كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی “ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس” وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆ”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازادبكرێت” و چه‌ندین دروشمی دیكه‌یان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی ئازادی قوم له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌فه‌ری جێگری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و له زانكۆ كردیانه ده‌ره‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی زیندانیان سیاسی ئازاد نه‌كرێن و كۆتایی به كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی له نێو زانكۆكاندا نه‌هێندرێت، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن و كلاسه‌كانی ده‌رس داده‌خه‌ن.