شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پاش مانگرتنی به‌رینی بازاڕیان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، خه‌ڵكی شۆڕشگێر له چه‌ند شار دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی قاره‌مانی زه‌نجان به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له سه‌تارخان و گه‌ڕه‌كی “حه‌فت حه‌وز”ی تاران، لاوانی شۆڕشگێڕ به كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه‌كانیان داخست و كچان و كۆڕانی ئازا دروشمی ” قه‌سه‌م به‌خوێنی یاران”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاری سنه‌ش ده‌نگی ته‌قه‌ی به‌رده‌وام له نێو شاردا بیستراوه و لاوانی ئازای شاری “پۆدۆل”ی هۆرمۆزگان شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخستووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و له شاری ئیلام‌یش خه‌ڵكی خۆڕاگر ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژبه دیكتاتۆر دروشمیان به‌رزكردۆته‌وه.