شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران دژبه كوشتنی “ینا ئه‌مینی” و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بوو و خه‌ڵكی چاونه‌ترسی ئێران ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی بوێری ساری خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان له ناوه‌ندی ئه‌و شاره ده‌ستپێكردووه و هێشتا به‌رده‌وامه، به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه خۆپێشانده‌ران شاره‌داری ئه‌و شاره‌یان داگیر كردووه. له شاری مه‌شهه‌د ناڕازیان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانیان ئاورتێبه‌رداوه و ژنان پێشه‌نگی خۆپێشاندانه‌كانن و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی په‌ككه‌وتووی هێزه ئینتزامییه‌كان دروشم دژبه ڕژیم ده‌ڵێنه‌وه. له‌شاری سنه كه بووه‌ته مه‌یدانێكی شه‌ڕ و پێكدادان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان كه‌وتنه ده‌ست خۆپێشانده‌ران و شاقه‌مه‌كانی شار له ده‌ست لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌دایه، هه‌روه‌ها له شاری قوروه‌یش خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ناڕازی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕووبه‌ڕووی هێزه ئینتزامییه‌كان بوونه‌ته‌وه. كچان و ژنانی بوێری بووشێهر به فڕیدانی له‌چكه‌كانیان دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” ده‌ڵێنه‌وه. شاری ئه‌رده‌بێل په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بووه و خه‌ڵكی ناڕازی شه‌قامه‌كانیان داخستووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. له هه‌مه‌دان لاوانی ئه‌و شاره كانێكسی هێزه ئه‌منییه‌كانیان ئاگرداوه و به بوێرییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. له شاری كرمان خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كچێكی لاو به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه و خه‌ڵكی تۆڕه‌ی ئه‌و شاره خرۆشاوه و دژ به سه‌ركوتگه‌ران سه‌نگه‌ریان گرتووه. له شاره‌كانی به‌نده‌ر عه‌باس و كیش خه‌ڵكی ئازا ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان دروشمی “كۆماری ئیسلامیمان ناوێت” ده‌ڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها خوڵكی ئابدانانی ئیلام به دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستا له سه‌ر شه‌قامن. خه‌ڵكی مهاباد ئه‌مشه‌و بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. له شاری ورمێ خۆپێشانده‌ران به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانی شاریان داخستووه و چوارباخی ئیسفه‌هان خه‌ڵكی ناڕازی دروشمی دژبه ڕژیم ده‌ڵێنه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتوون. شایانی باسه كه له شاری ئابدانانی ئیلام خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران هاوكاریان كردووه و به ئۆتۆمبێله‌كانیان ڕێگه‌ی ماتۆڕسه‌واره‌كانی ڕژیمیان داخستووه،هه‌روه‌ها له شاره‌كانی ماكوو، سه‌رده‌شت، ڕه‌به‌ت، پێرانشار و نه‌غه‌ده تا دڕنگانی شه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام بووه.