ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی گوڵان، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی سریلانكا، به هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ر بانگهێشتی ١٠٠٠ ڕێكخراوه و ئیتحادییه‌ی كرێكاری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.
خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سریلانكا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست گرانی و هه‌ژاری، هه‌ڵاوسان و كه‌می كاره‌با وه‌زاڵه هاتوون. پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و كه‌سێك گیان له‌ده‌ست دا و پتر له ١٨ كه‌سی دیكه بریندار بوون، خۆپێشاندانه‌كان به زۆربه‌ی ناوه‌چه‌كانی ئه‌و وڵاته‌په‌ره‌ی سه‌ندووه و خه‌ڵكی ناڕازی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناكارمه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.