ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، كرمان، به‌نده‌ر عه‌باس، بووشێهر، ئه‌راك، خۆره‌م ئاوا، كه‌ره‌ج، ئیرانشار، زاهیدان، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شاپووری نوێ له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون و له ناوه‌ندی ئه‌و شارۆچكه‌یه كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له شاری مه‌شهه‌د لاوانی ئازای ئه‌و شاره له چه‌ند شه‌قام خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه، له‌شاری ته‌ورێز و كه‌ره‌ج خوێندكاران تێكه‌ڵ یه خه‌ڵكی ناڕازی نێو شه‌قام بوون و ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد، له‌شاری ئیرانشار و زاهیدان به‌شێكی زۆر له شاره‌كه له كونتڕۆڵی خۆپێشانده‌ران دا بوو و شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری لاوانی بوێری به‌لووچ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا و چه‌ندین كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون، ئۆتوبووسی هێزه‌كانی ڕژیم ئاگردرا و كۆمه‌ڵێك له به‌لووچه‌كانی نێو ڕیزه‌كانی سپا و به‌سیج تێكه‌ڵ به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك بوون، له شاری ئیسفه‌هان و شاهین شار له چه‌ند ناوچه پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه، خه‌ڵكی ئازای خۆڕه‌م ئاباد وێڕای پچڕانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت شه‌قامه‌كانیان چۆڵ نه‌كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له شیراز و ئه‌راك خه‌ڵكی ناڕازی خۆپێشاندانێكی گه‌ره‌یان به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێخست، له‌شاری تاران له شه‌قامه‌كانی وهلێعهسر و شه‌ریعه‌تی و پوونه‌ك خه‌ڵكی ناڕازی شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، كاسبكارانی بازاڕی لاله‌زار مانیانگرت و له ناوه‌ندی بازاڕ دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان به‌رزكرده‌وه و خوێندكارانی كچی مه‌دره‌سه به لادانی په‌چه دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له كرمان خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ر هاتن، له‌شاری قوم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو و پێكدادانی لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بێ وێنه بوو. له‌شاره‌كانی به‌نده‌ر عه‌باس و بووشێهر خه‌ڵكی ناڕازی تا ده‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری كورد بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه.