ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “به‌ناف“ی سه‌ر به‌شارستانی كازروون و خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی گوندی “به‌ناف“ی كازروون، ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له‌و گونده ئاویان نییه و چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌خزه‌نی ئاوی گونده‌كه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. هه‌روه‌ها دانیشتووانی شاری هه‌مه‌دانیش بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست بێ كه‌فیایه‌تی به‌رپرسانی ڕژیم نیشاندا.