کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی له‌ شاری تاران

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌  كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و دژبه‌به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری تاران یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان داگیركردووه‌ و وێڕای هه‌بوونی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كانیان داخستووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردووش تا ده‌ڕنگانی شه‌و، شه‌قامه‌كانیوه‌لی عه‌سرو بلواری كه‌شاوه‌رز ناڕه‌زایه‌تیه‌كان درێژه‌ی هه‌بووه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خه‌باتی بوێرانه‌ی ژنانی كوردستان و ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخستنه‌وه‌ به‌سه‌ر “حسێن بوركه‌” له‌ مهاباد

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

گواستنه‌وه‌ی “ئایدا شاكه‌ره‌می” بۆ زیندانی ڕه‌ی

-

برینداربوونی دوو كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

-