ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی عێراق دژبه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی عێراق و لایه‌نگرانی سه‌در له شاری به‌غدا و له ساڵیادی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆكتوبه‌ری ٢٠١٩دا به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ” ئێران بۆ ده‌ره‌و، عێراق ئازاده ئازاده” و “ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی تێكده‌ری ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه” خوازیاری یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی عێراقیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه كه خۆپێشانده‌ران تا كاتی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوونیان بوو.