کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌ ڕژیم له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

ناڕازیان شه‌وی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دروشمیژن، ژیان، ئازادییان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی ڕابردوو خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، له‌شاری ئه‌رده‌بیل خۆپێشانده‌ران به‌ دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرله‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، دزفوول، ئابادان، تاران، گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و بۆكان به‌ داخستنی ڕێگاكان و لێدانی بۆقی به‌رده‌وام ڕێگه‌یان له‌ هاتووچۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گرت، له‌ ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌وانه‌ شاری میرجاوه‌، شه‌ش منداڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌، له‌ شاری زاهیدانیش هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم خۆپێشانده‌رانیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ ده‌یان كه‌س كوژراو برینداربوون. له‌ هه‌مان كاتدا بانگه‌واز بۆ مانگرتن له‌لایه‌ن ناڕازیانه‌وه‌ له‌ نێو شه‌قامی شاره‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی دێولان له‌ ئاست هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌و شاره‌

-

به‌رزنرخاندنی یادی هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ ئیلام و كرماشان

-

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ ورمێ

-

گواستنه‌وه‌ی “نائیب عه‌سگه‌ری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

-