ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕاسنه بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه توندووتیژی هێزه‌كانی پۆلیس و سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵت خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی فه‌ڕانسه پاش كوشتنی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی پێكرد و خه‌ڵكی ناڕازی له ئاست سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌شاوه‌رزان پێی په‌یوه‌ست بوون. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌یان ئۆتوبووس و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێندراون و به ده‌یان هێزی پۆلیس بریندار بوون و نزیكه‌ی ٦٠٠ ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی هه‌ینی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه‌ی خێرای به‌ڕێوه برد و سه‌رانی یه‌كێتی ئورووپاش سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و وڵاته نیگه‌رانیان ده‌ربڕی.
