ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
یازده‌هه‌مین ده‌وری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له پاریس و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو و خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتۆم ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و خه‌ڵكی ناڕازیش له وڵامدا ڕستۆرانی “ئیمانۆئیل ماكرۆن” له پاریس‌یان به كۆكتل مۆلۆتۆف ئاگردا.