شه‌وی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی زاڵكراو به‌سه‌ر شاره‌كان دا، دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی سنه، مهاباد، بۆكان، كرماشان، مه‌ریوان، ئیلام، ئاودانان، ورمێ، شنۆ و پیرانشار تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و به داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، به‌پێی دوایین زانیاری، چه‌ند هاووڵاتی له شاره‌كانی كرماشان، سنه و مهاباد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ڕه‌شت، ئه‌راك، جوونه‌قان، نوورائابادی مه‌مه‌سه‌نی، خۆڕم ئاوا، مه‌شهه‌د، زاهیدان و چه‌ند شاری دیكه به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندایان كرد.