کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ دێرسیمی باكووری كوردستان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ دێرسیمی باكووری كوردستان 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانی دێرسیم و زیندانی كردنی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ حه‌فته‌یه‌ كه‌ شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی ماردین، دێرسیم، خه‌لفه‌تی و ئێلح له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له‌ جێگه‌ی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك قه‌یوومی داناوه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌ بووه‌ته‌ هۆی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان. له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ده‌یان كه‌س به‌ گازی فرمێسكڕێژ و فیشه‌كی پلاستیكی بریندار كراون.