ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، خۆپێشاندانی خوێندكاران له وڵاتی به‌نگلادش به‌رده‌وام بوو و ٢٥ كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و سه‌دان كه‌س بریندار بوون.
ماوه‌ی حه‌فته‌یێكه كه خوێندكارانی زانكۆ له به‌نگلادش دژ به پێدانی پشكی دامه‌زران له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان و وه‌رگرتنی خۆڕایی بنه‌ماڵه‌ی گیانبازانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته له زانكۆ، خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، به لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ڕۆژی ڕابردووش، پاش ئاگردانی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ناڕازیانه‌وه، ٢٥ كه‌سی دیكه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژران و به سه‌دان كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.