کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمیته‌ی ژنانی حه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و كوردانی دانیشتووی وڵاته‌كانی سوید، ئاڵمان و كانادا دژ به‌ حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی خۆپێشاندانیان كرد.

كۆمیته‌ی ژنانی شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوو و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ توندی مه‌حكووم كرد. له‌ شاره‌كانی ستۆكهۆڵم، فڕانكفۆرت و وه‌نكۆڤێر كوردستانیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ببه‌نه‌ سه‌ره‌وه‌ و ڕژیم ناچار به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بكه‌ن.