ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كرێكاران و پرسنلی سه‌نعه‌تی نه‌وت له دو شیرکه‌تی فه‌لات قاره‌ی ئێران و نه‌وت و گازی پارس له ناره‌زایه‌تی به دۆخی ژیان و شوێنی کاریان بۆ جاری دووهه‌م كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی پاداش و سه‌نه‌واتی ساڵانی پێشوو، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكاران هه‌ر دو شیرکه‌تی ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ جاری دووهه‌م به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ڕێك خست و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
