کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ ئیسڕائیل

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ ئیسڕائیل 4

له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌ تایبه‌ت پاش دوو هێرشه‌ خۆێناویه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی شه‌وی شه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام  و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

نتانیاهوو كه‌ له‌ ڕه‌وتی محاكمه‌كردن به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ماڵی، ئیختلاس و سۆئیستفاده‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بۆ شه‌شه‌مین ده‌ور بووه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل، ده‌یه‌وێت به بیانووی سازكردنی هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ هێزی ده‌سه‌ڵات،‌ ‌ گۆڕانكاری له‌ یاسای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌ درووست بكات و به‌و شێوه‌یه‌ هێزی دادگای باڵای ئیسڕائیل كه‌م بكاته‌وه‌. به‌وته‌ی دژبه‌رانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی قه‌زایی ئیسڕائیل له‌ناو به‌رێت، ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نده‌ڵی زۆرتر ساز بكات و مافی كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاته ژێرپێ بنێت.