ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی سووریه‌یی له شاره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته بۆ جارێكی دیكه دژبه به‌شار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارۆمه‌ندانی سووریه‌یی له شاره‌كانی ئه‌لكه‌رامه، ده‌رعا و ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق خۆیان گه‌یاندۆته شاری سۆوه‌یدا و خۆپێشاندانێكی به‌رینیان دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڕێوه بردووه. خۆپێشانده‌ران له ئاست گرانی سووته‌مه‌نی و نرخی ئاو و به‌رق ناڕازین و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌و وڵاته بوون.