ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، شارۆمه‌ندانی دانیشووتی باشووری سووریه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێنه‌كانی “ژینا ئه‌مینی”یان به‌ده‌سته‌وه گرت و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌و وڵاته بوون.
ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه كه خه‌ڵكی ناڕازی سووریه له شاره‌كانی سۆوه‌یدا، ده‌رعا و ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق دژبه ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكای به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی سووریه له ئاست گرانی سووته‌مه‌نی و پێداویستیه‌كانی خۆراك و نه‌بوونی به‌رق و ئاو ناڕازین و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ژینا ئه‌مینی” پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی. خۆپێشانده‌ران خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته بوون و وێنه‌ی به‌رپرسانی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌دیان ئاگر دا.
