ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاره‌كانی سۆوه‌یدا، ده‌رعا و ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ١٢ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆیی له سووریه، خه‌ڵكی باشووری ئه‌و وڵاته له شاره‌كانی سۆوه‌یدا، ده‌رعا و ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، بێكاری، هه‌ڵاوسان و گرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و وڵاته بوون.
