ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له سه‌رانسه‌ری ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی چالاكیان به‌ڕێوه برد و درێژه‌یان به شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” دا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشێگێڕی ئیزه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “ماه مۆنیر مه‌ولایی ڕاد” دایكی “كیان پیرفه‌له‌ك” كه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له ماڵه‌وه زیندان كراوه، دیواری ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژبه ڕژیم نه‌خشاند و ئازادیخوازانی به‌ختیاری سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “موجاهید كوركور” هۆشداریان دایه ڕژیم و ڕایانگه‌یاند كه قیامه‌ت به پا ئه‌كه‌ین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی ئازادیخوازی مه‌شهه‌د و تاران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایكبوونی “مه‌جیدڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” به‌نێریان به سه‌ر پرده‌كانی شار دا هه‌ڵواسی و تراكتیان بڵاو كرده‌وه. له شاری كرمان شۆڕشگێڕان به بۆمبی ده‌ستی هێرشیان كرده سه‌ر دادگوسته‌ری جه‌لادان و ئاگریان دا و له شاری ئیسفه‌هان، لاوانی شۆڕشگێڕ زیندانی ده‌ستگردیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.