ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری به‌لووچ به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی زاهیدان و نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ناڕازی به‌لووچ به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “ئێعدامی زه‌نجیره‌یی به‌ندكراوان ڕاگرن”، “نابۆ كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌ده‌یان زیندانی به‌لووچی له سێداره داوه و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه.