ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، مامۆستایان و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
موعه‌لیمانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: چی تر ناتوانن چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پێدانی مووچه بن. مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و بێڕێزی به كه‌رامه‌تیی ئینسانیان كراوه، به‌و بۆنه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌كه‌ن په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بخرێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاد بكرێت.