ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ئازادیخۆازی شاره‌كانی “به‌لووچستان” له گه‌ل هاتنی ساڵڕۆژی شۆرشی “ژینا” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی دژه حكوومه‌تیان وته‌وه.
سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای یه‌كجار ئه‌منییه‌تی و حزووری به‌رینی هێزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان، هاوڵاتییانی شاره‌كانی “به‌لوچستان” بوێرانه هاتنه مه‌یدان. لاوانی به‌لوچ له ڕۆژی هه‌ینی به به‌ستنی ڕێگاكان و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژ به حكوومه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌ت كاری ئیسلامی ده‌ربری. ئه‌وان به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی درووشم له به‌لوچستان پشتیوانانی له خه‌ڵكی ناڕه‌زایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوانی ئێران و كردستان كرد.