ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ئاوایه‌كانی شوێشه و ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به شارستانی سنه، به ده‌م نه‌ورۆزی كوردهواری و به‌هاری سه‌ركه‌وتن ڕۆیشتن و شایی و خۆشیان گێڕا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، بانه، سنه، كامیاران، ئیلام، كرماشان، جوانڕۆ و پاوه به داگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز و ئاهه‌نگ گێران چوون به پێشوازی به‌هاری سه‌ركه‌وتن و هاتنی سه‌ری ساڵیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی كرد.