ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زۆربه‌ی زانكۆ ومه‌ده‌ره‌سه‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س مانیان گرت و كلاسه‌كانی ده‌رسیان چۆڵكرد.
به‌پێی بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی له سه‌رانسه‌ری ئێران، سه‌رتا خۆێندكارانی “ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس” و پاشان زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان میانیانگرت و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، پاشان یه‌ك به‌یه‌كی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانی ئێران ئاماده‌یی خۆیان له چه‌ندین به‌یانییه دا بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و مانگرتنه‌وه ڕاگه‌یاند و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شێكی زۆر له زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانی ئێران له مانگرتنی گشتیدان و داوای ئازادی هاڕێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.